لەشارێکی هەرێم جادووگەرێک دەستگیرکرا چەکی بۆ جادووکردن بەکارهێناوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەرێم کوردستان کۆمەڵایەتی جادووکردن


Oct 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هێزەکانی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد و چاودێریکردن، بەبڕیاری دادوەر لەڕۆژی ٢٠٢٣/١٠/٤ لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمەتبارێکیان بەناوی ( م، ع، م )دەستگیرکرد، لە ڕێگەی دوعا و نوشتەکردن هەوڵیداوە هاوڵاتیان فریووبدات.

هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور لەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و پشکنینی ماڵەکەی، دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە دوعا و نوشتە و چەک و جل و بەرگی جۆراوجۆردا کە بەکارهاتوون بۆ جادووکردن.

لەئێستادا بەماددەی (٢٤٠)لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

کامەران کەریم