کرێکارێکی خورماڵی لە پێنجوێن گیانی لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کرێکار خورماڵ


Oct 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن بڵاویکردەوە : ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/١٠/١٠، کاتژمێر ٤ ی پاش نیوەڕۆ کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە برینێک لە بەشی سەرەوەی ڕانیدا هەبوو،پاش ئەوەی لەلایەن پزیشک و کارمەندانی فریاکەوتنەوە کاری پێویستی بۆ کرا بەداخەوە گیانی لەدەستدا.
ئەوەش خراوەتە ڕوو:   هاوڵاتییەکە ئافرەتێکی تەمەن حەفتا ساڵەو دانیشتووی ناحیەی خورماڵە،لە گوندی مەسۆی قەزای پێنجوێن تووشی ڕووداوێک بوەو پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
کامەران کەریم