جگەرەیان تیادا کێشراوە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی سێ فڕنی سەمون دادەخات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی سەمون


Oct 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن،  لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) لەگەڕەکی راپەڕین دادەخات.
 
قایمقامیەتی  سلێمانی  ئاشکرایکرد:  بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن لە شوێنەکانیاندا، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) دادەخات.
 
یەکێکی دیکە لەسەرپێچی هەر سێ فڕنی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) کە راپۆرتی لیژنەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە؛ لەکاتی سەردانی لیژنەکان دەرکەوتوە لە شوێنی هەویر شێلان و ئامادەکردنی سەمونەکان جگەرەی تیادا کێشراوە، لەگەڵ نەبون و بەسەرچونی  مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی.
 
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرسێ فڕنی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
 
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
 
کامەران کەریم