دواجار دادگا دۆسیەكەی  هاوڕێ ئەنوەری یەكلاكردەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە بەغدا هەڵەبجە کوردستان


Nov 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ دادگای هەڵەبجە بڕیاریدا داوای هاوڕێ ئەنوەر کە ماوەیەک لەمەوبەر بانگەشەی دەکرد کوڕی بایلۆجی هاوڵاتیی مەحمود فەتاحە رەتبکاتەوە.

پارێزەری مەحمود فەتاح رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای باری کەسێتیی هەڵەبجە بڕیاریدا داوای یاسایی هاوڕێ ئەنوەر عەسکەر رەتبکاتەوە کە رایگەیاندبوو کوڕی بایلۆجی مەحمود فەتاحە، ئەویش بە پشتبەستن بە ئەنجامی پشکنینی DNA کە لە پەیمانگەی پزیشکی دادی هەولێر دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی کە لە وەڵامەکەی پەیمانگەی پزیشکیی هەولێر هاتووە لە رێگەی لیژنەی منداڵە ونبووەکانەوە ئەوەیە کە پەیمانگەی پزیشکیی دادی بەغدادیش پاڵپشتی ئەو ئەنجامی ئەو پشکنینە ناکات کە لە رابردوودا دەرچووە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ئەو ئەنجامە ناڕاستە.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر بڕیارەکە تێهەڵچوونەوەی تێدابکرێت، هیچ بواری قسەکردن لەسەری تێدا نامێنێت و پلەی بنبڕ وەردەگرێت.

کامەران کەریم