قائیمقامیەتی سلێمانی جیهانی نێرگەلەی سیدرا دادەخات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی نێرگەلە سیدرا تەندروستی


Dec 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە نەوجەوان، قائیمقامیەتی سلێمانی جیهانی نێرگەلەی سیدرا لە گەڕەکی کانی سپیکە دادەخات.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی  بەزایەڵەی راگەیاند: بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی کارکردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە نەوجەوان، لیژنەکان جیهانی نێرگەلەی سیدرا دادەخەن.

وتیشی:یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی جیهانی نێرگەلەی سیدرا، بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانە بۆ ریکلامکردنی نێرگەلە و جگەرە ئەلیکترۆنییەکان، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی کارکردنە.

راشیگەیاند: لەبەر ئەوەی چەند کەسایەتییەکی سۆشیال میدیا، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان بۆ ریکلامیان نێرگەلە و جگەرە ئەلیکترۆنییەکان کردوە، بەڵێننامەی یاساییان داوە جارێکی دیکە ریکلام نەکەنەوە.

رێکان جەمال رونیکردەوە: پێشتر لەڕێگەی سەردانی لیژنە هاوبەشەکان بۆ شوێنەکان و راگەیاندنەکانەوە رێنماییمان بڵاوکردوەتەوە کە خاوەن شوێنەکان نابێت جگەرەی ئەلیکترۆنی بەتەمەن خوار (18) ساڵ بفرۆشن، لەبەر ئەوەی ریکلام کردنیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قەدەغەیە نابێت رکلامی بۆ بکەن، هەر شوێنێکیش سەرپێچی بکات روبەڕوی داخستن و رێکارە توندە یاساییەکان دەکرێنەوە.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی جیهانی نێرگەلەی سیدرا دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم