تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کوردستان تۆمەتبار


Jan 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی چەمچەماڵی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە  .
 
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ دزییان لێكراوە  و پارەیان لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە گیرفانی هاوڵاتیانی بڕیبوو، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەی دزراودا  .
 
لەئێستادا تۆمەتبار ( ش ، ع ، ب لەدایكبووی 1969 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی   443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە پێنج تاوانی دزیكردندا .
 
کامەران کەریم