خواردنەوەی ئاو لەبوتڵی پلاستیک مەترسی تەندروستی هەیە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئاو بوتڵ مەترسی تەندروستی


Jan 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە: خواردنەوەی ئاو لە بوتڵی پلاستیکیدا مەترسیی تەندروستی هەیە و دەڵێت، “سەدان هەزار گەردیلەی پلاستیکی بچووکی تێدایە کە خراپە بۆ مرۆڤ.
توێژەرانی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە میانەی توێژینەوەیەکدا کە لە رێگەی لێزەرەوە پشکنینیان کردووە لەسەر بوتڵی پلاستیکی دەرکەوتووە، هەر لیترێک ئاوی دەبەی پلاستیکی نزیکەی 240 هەزار ماددەی پلاستیکی تێدایە.
توێژەران توێژینەوەکەیان بە گرنگ ناوبردووە بەهۆی ئەوەی ماددەی پلاستیکی نانۆیی وەک بوتڵی ئاو، لەلایەن خەڵکییەوە بەشێوەی رۆژانە بەکاردەهێندرێت، جگە لەوەی ئەو ماددە بچوکانە زۆر بە ئاسانی دەچنە ناو جەستەمانەوە.
توێژەران باسیان لەوەشکردووە،  دەکرێت مرۆڤ بەهۆی ماددە پلاستیکییەکانەوە تووشی تێکچوونی کۆئەندامی دەمار، کەمبوونەوەی توانای منداڵبوون، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، تێکچوونی کارکردنی هۆرمۆنەکان، شێرپەنجەی جگەر و سییەکان ببێت.
کامەران کەریم