هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی: لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتە ١٠ تۆمەتبار دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئاسایش سلێمانی تۆمەتبار


Jan 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەچەند تۆمەتێک و بەفەرمانی دادوەرەی لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ڕۆژانی ١٨تا٢٢ی ٢٠٢٤/١ توانیان لە سنوری بەرێوەبەرایەتیەکەیان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و تەقەکردن و دروستکردنی پشێوی و ئاژاوەگێڕی(١٠)کەسیان دەستگیرکرد، بە مەبەستی زیاتر سەقامگیری و ئارامی، دەستگیرا  بەسەر سەرجەم ئەوچەکە بێمۆڵەتانەی بەکارهێنرابوون.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەکانی ( ٤١٣ و ٣٤٢ و ٤٩٥ ) لەیاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسیەکانیان ڕادەستی یاسا کراون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم وەک دامەزراوەیەک بۆ ئارامی و ڕووبەڕوبونەوەی مەترسییەکان لەپێناو سەقامگیری زیاتربۆهاولاتیان  بەردەوامە لەرووبەروبونەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
کامەران کەریم