منداڵێكی 7 ساڵان دایكی كوشت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کەرکوک منداڵ دایک کوشتن


Jan 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵان لەشاری كەركوك، لەئاكامی یاریكردن بەدەمانچەی باوكی، گوللەیەك لەدەستی دەردەچێت و بەهۆیەوە دایكی دەكوژێت.
 
عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی كەركووك رایگەیاند، لەگەڕەكی كوردستان لەشاری كەركوك، منداڵێكی حەوت ساڵان لەكاتی نانخواردنی ئێوارەدا، یاریی بە دەمانچەكەی باوكی كردووە و لەكاتی یاریكردن گولـلەیەكی بە دایكیەوە ناوە و دایكی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
وتیشی: "منداڵەكە بەبێ ئاگاداریی باوكی دەمانچەكەی هەڵگرتووە و گولـلەیەكی تەقاندووە و ئەو رووداوەی لێكەوتووەتەوە."