ئەو كەسانەی لە هەولێر سەتڵی خۆڵیان بەسەر كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەویدا كردبوو دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەولێر کوردستان تیژڕەوی کامێرا


Feb 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند كە بە نیازبوون زیان بە كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی بگەیەنن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە:  بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركران كە بە نیازبوون زیان بە كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی بگەیەنن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: تۆمەتبارەكان دوای ئەوەی بە شێوەیەكی خێرا لەشەقامەكان دەڕۆن و لەلایەن كامێرای تیژڕەوی شەقامەكانەوە سەرپێچییەكەیان تۆماردەكرێت هەوڵیانداوە زیان بەكامێراكان بگەیەن بیشكێنن، دواتر سەتڵێكی خۆڵ و خاشاكیان لەسەر یەكێك لە كامێراكانی تیژڕەوی داناوە.

کامەران کەریم