لەبری ئازار شكێن، ئەم خۆراكانە بخۆ

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئازارشکێن کوردستان هەمەڕەنگ تەندروستی


Feb 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - كاتێك بە هەر هۆكارێك بێت هەست بە ئازار دەكەیت لە بەشێكی جەستەتدا، بیر لەوە دەكەیتەوە ئازارشكێن بەكاربهێنیت، مەرج نییە هەمو كاتێك دەرمانی پزیشكی بەكاربهێنیت بۆ كەمبونەوەی ئازارەكەت، دەتوانیت لەناو چێشتخانەكەی خۆتدا ئازارشكێكی سروشتیی بەكاربهێنیت.
 
ماڵپەڕی times of india چەند ئازارشكێنێكی سروشتی بڵاوكردوەتەوە.
 
1. زەردەچەوە
رەنگە لە چێشتخانەی هەمو ماڵێكدا هەبێت، دژە هەوكردنە، دەتوانیت لەگەڵ شیر تێكەڵی بكەیت و بیخۆیتەوە، ئەگەر برینی ناو دەمت هەیە، دەتوانیت زەردەچەوە لەگەڵ ئاو تێكەڵ بكەیت، یان لەگەڵ زەیتی گوێزی هندی و بیدەیت لە شوێنی برینەكە.
2. مێخەك
ئەگەر توشی كەڕو بویت، دەتوانیت سودی لێببینیت، یاخود سود لە زەیتەكەی وەربگریت، كە رۆڵێكی باشی هەیە لە رونبونەوەی خوێن و رێگری دەكات لە مەیینی خوێن.
3. زەنجەفیل
سودێكی زۆری بۆ چارەسەری ئازاری جومگەكان، دڵتێكەڵهاتنی بەیانیان كەمدەكاتەوە، دەتوانیت بۆ ناو خواردنەكانت بەكاریبهێنیت، یان بە شێوەی چا بیخۆیتەوە.
4. گێلاس
دژە هەوكردنە و ئازاری رۆماتیزم و ماسولكەكان كەمدەكاتەوە، وە جەستە لە شێرپەنجە دەپارێزێت.
5. سیر
سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات و یارمەتیدەرە بۆ كەمبونەوەی فشاری خوێن، كۆلیسترۆڵ بە ڕێژەی %10 بۆ 15 كەمدەكاتەوە، هەروەها مەترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە و ئەلزەهایمەر كەمدەكاتەوە.
6. ماست
هەوكردن و ئاوسانی سك كەمدەكاتەوە، خواردنی یەك قاپ ماست رۆژانە دوجار، ئازاری سك و سوڕی مانگانە كەمدەكاتەوە.