ئەو خۆراکانەی نابێت پێش شەش مانگی بە منداڵ بدرێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە خۆراک منداڵ


Feb 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جۆری خۆراكی منداڵ لە‌ماوە‌ی ساڵی یە‌كە‌می تە‌مە‌نی زۆر گرنگە‌، ھە‌ندێك خۆراك ھە‌ن كە‌ گە‌دە‌ی منداڵ تونای وە‌رگرتنیانی نییە‌ و بە‌شێكی زۆری باوانیش لە‌وە‌ ئاگادار نین و لە‌ یە‌كە‌میان نازانن چی بدە‌ن بە‌ منداڵە‌كانیان و چی بۆیان زیانبە‌خشە‌.

ئە‌مانە‌ ٥ خۆراكن كە‌ نابێت بە‌ منداڵ بدرێن
١- ماست
خواردنی ماست ھەریە‌كە‌ لە‌ كالیسیۆم، ڤایتامین D و پڕۆبایتییە‌كە‌كان بە‌ منداڵان دە‌بە‌خشێت و یارمە‌تی ڕێڕە‌وی ھە‌رسی منداڵان دە‌دات، بە‌ڵام باشترە‌ لە‌ دوای تە‌مە‌نی ٦ مانگی دە‌ست بە‌ خواردنی ماست بكرێت و شە‌كری دە‌ستكردی تێدانە‌بێت.

٢- كێك و ھە‌ویرە‌كان
كێك دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ وزە‌ و چە‌وری. ھە‌روە‌ھا ئە‌و شە‌كرە‌ی لە‌نێو كێكە‌ جۆراو جۆركان ھە‌یە‌، ھۆكارە‌ بۆ كلۆربوونی دانە‌كان، كە‌ ئە‌مە‌ش حاڵە‌تێكی مە‌ترسیدارە‌ بۆ دە‌مێكی بچووكی منداڵانی تازە‌ گە‌شە‌كردوو.

٣- ھە‌نگوین
بۆ منداڵانی خوار تە‌مە‌ن یە‌ك ساڵی، خواردنی ھە‌نگوین مە‌ترسی ژە‌ھراویبوون و بۆتولیزم دروستدە‌كات، كە‌ زۆرجار كوشندە‌یە‌، چونە‌كە‌ منداڵان توانای ھە‌رسكردنی ھە‌نگوینی نییە‌، بە‌ڵام لە‌ دوای یە‌ك ساڵی خواردنی ھە‌نگوین ئاسایە‌.

٤- شە‌ربە‌ت
ئە‌كادیمایای ئە‌مریكی بۆ تە‌ندروستی منداڵان پێشنیاز دەكات باوان دووربن لە‌ پێدانی شە‌ربە‌ت بە‌ منداڵە‌كانیان تاكو تە‌مە‌نی یە‌ك ساڵان، چونكە‌ ئەمانە‌ سوودبە‌خش نین و تە‌نیا شە‌كری شلن، ھە‌روە‌ھا بە‌ پێویستی دە‌زانێت لە‌جیاتی شە‌ربە‌ت، گرنگی زیاتر بە‌ ئاو شیری سروشتی دایك بدرێت.

٥- كە‌رە‌ی بادە‌م
ئە‌م خۆراكە‌ ژە‌مێكی گرنگی نیوە‌ڕۆیە‌ بۆ منداڵان، بە‌ڵام نابێت بە‌ كۆرپە‌ی خوار یە‌ك مانگی بدرێت و باشترە‌ لە‌دوای تە‌مە‌نی یە‌ك ساڵان دە‌ست بە‌ خواردنی كە‌رە‌ی بادە‌م بكرێت.