گووگڵ چالاکییەکانی بەشی وێنەخەمڵاندن لە پرۆگرامی ژیریی دەستکردی جیمینیی رادەگرێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە گووگڵ جیمینیی


Feb 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گووگڵ چالاکییەکانی بەشی وێنەخەمڵاندن لە پرۆگرامی ژیریی دەستکردی جیمینیی رادەگرێت.

گووگڵ بە شێوەیەکی کاتی مۆدڵی جیمینیی راگرتووە. ئێستا ناهێڵێت پرۆگرامەکە وێنە بۆ خەڵک دروست بکات، لەبەرئەوەی هەندێک رەگەز و گەلی جیاوازی لێ تێکەڵ بووە.
جیمینی پرۆگرامێکی ژیریی دەستکردی گووگڵە، شێوەی کاردنی لە (ئۆپن ئەی ئای) و (چات جی پی تی) دەچێت، خەڵک بە وشە شتی بۆ دەنووسن و داوای لێدەکەن وێنەیان بەگوێرەی وەسفی نووسینەکە بۆ درووست بکات، ئەویش درووستی دەکات، بەڵام هەندێک جار دەکەوێتە هەڵەوە. لەم رۆژانەدا داوای لێکراوە وێنەی سەربازێکی ئەڵمانیی ساڵانی جەنگی جیهانیی دووەم درووست بکات، کەچی ئەو وێنەیەی ئەو دروستی کردووە هیی سەربازێکی ژاپۆنی بووە.