چوار بریندار  لە ئەنجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ ماڵێكدا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاگر ماڵ


Mar 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شەوی ڕابردو ماڵێک لە گوندێكی سنوری ناحیه‌ی دیانا له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاگریگرت، به‌وهۆیه‌وه‌ چوار كه‌س برینداربون كه‌ دۆخی ته‌ندروستی یه‌كێكیان ناجێگیره‌.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، شەوی ڕابردو ئاگادارکراینه‌وه کەوا  ماڵێک لە گوندی دێلزیان ئاگریگرتوە لە ناحیەی دیانا، دوای ئاگادارکردنەوە تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی دیانا گەیشتنە شوێنی ڕوداوه‌، بەڵام بەداخەوە تەواوی ماڵەکە سوتا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌پێی راپۆرتی تیمی به‌رگری شارستانی، روداوه‌كه‌ بەهۆی بێ ئاگابون لە کردنەوەی دەمی غاز لە تەباغی ماڵەکە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، چوار ئەندامی خێزانەکە برینداربون، بەڕێژەی جیاواز یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بە ڕێژەیەکی بەرز سوتاوە، لەگەڵ ڕێژەیەکی زۆری زیانی ماددی.