دیداری پارێزگاری کرماشان و وەفدی یاوەری لە هەڵەبجە + وێنە
(0) /
زایەڵە - محەمەد تەیب سەحرایی پارێزگاری کرماشان سەردانی هەڵەبجەی کرد و لە لایەن ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەوە پێشوازی لێکرا.
لەدەستپێکدا لە مەرزی شۆشمێ پارێزگاری هەڵەبجە بە یاوەری تیمی ئیداری پارێزگای هەڵەبجە پێشوازیکرد لە پارێزگاری کرماشان و وەفدی یاوەری.
پارێزگاری کرماشان بە یاوەری پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی مۆنۆمێنتیان کرد و تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر پەیکەری عومەری خاوەر وەک سێمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا و بەشە جیاجیاکانی مۆنۆمینتی بەسەرکردەوە
پاشان سەردانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەیەک بە ڕێوەچوو.
هەردولا لەسەر شێوازی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی شۆشمێ و پرسی کردنەوەی بازاڕچەی سازان ڕێکەوتن لەسەر بنەمای ئەو ڕێکارانەی کە پێویستن و دەگیرێنە بەر لەلایەن هەردولاوە.
پارێزگاری هەڵەبجە، پەیكەری عومەری خاوەری وەك ڕەمزی شەهیدان بەخشی بە بەڕێز پارێزگاری كرماشان و لە هەمان كاتدا وەفدی ناوبراویش دیاری خۆیان پێشكەش بە بەڕێز پارێزگار كرد.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: