سەرکەفتنی تیپی فوتساڵی نەژنەوایانی ئێران بۆ فیناڵی ئۆڵۆمپیکی زستانە

(0) / / ورزش / زایەڵە فوتساڵ ئۆلۆمپیک وەرزش


Mar 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی فوتساڵی نەژنەوایانی ئێرانی بە بردنەوە بەرانبەر بە بەڕازیل، سەرکەفت بۆ قۆناخی دواین و فیناڵی پێشبڕکێیەکانی ئۆڵومپیکی زستانەی 2024ی تورکیا.

تیپی نیشتمانی فوتساڵی نەژنەوایانی وڵاتی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیکی زستانەی 2024ی تورکیادا ئامادە دەبن و بە هۆی شکستدانی تیپی نیشتمانی بەڕازیل سەرکەفتن بۆ ئەو قۆناخە.
تیپی نەژنەوایانی ئێران لەو یارییەدا بە ئاکامی 3 بەر 0 توانی بەڕازیل تووشی شکست بکات و سەرکەفێت.
تیپی نیشتمانی نەژنەوایانی وڵاتی ئێران تەنیا تیپێکە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2024 هەم پاڵەوانی ئاسیا و هەمیش قارەمانی جیهان و هەمیش ئیزنی بەشداری پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیکی زستانە بەدەست دەهێنێت.

کەژاڵ حەمیدی