وەزارەتی نەوتی عێراق: کار بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکرێت
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی نەوتی عێراق: لە سبەینێ هەینییەوە، کار بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکرێت لە کاتی کڕینی بەنزینی سوپەر و موحەسەن لە پارێزگاکانی عێراق
لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، کۆمپانیای دابەشکاری بەرهەمە نەوتییەکان لە رۆژی هەینییەوە دووجۆرە بەنزینەکە بە پارەدانی ئەلیکترۆنی دەفرۆشێت لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە.
باسی لەوەشکردووە، لە قۆناغەکانی داهاتوودا، هەموو جۆرە بەرهەمێکی نەوتی بە شێوازی POS یاخود پارەدانی ئەلیکترۆنی بە هاوڵاتیان دەفرۆشێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: