لێدوانی نوێی وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران
(0) /
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر لەلایەن عێراقەوە هیچ كێشەیەك دروست نەكرێت، ئەم هەفتەیە بڕی ئەو پارەیە دەنێردرێت بۆ مانگی شوبات كە پێشتر رەوانە نەكرابوون و هاوكات چەند داتایەكی لەبارەی ژمارەی مووچەخۆرانی كوردستان راگەیاند.
محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئێمە لەبەرانبەر لیستی سەربازیی و تەناهییەوە كۆدەكانمان لە هەفتەی رابردووەوە ناردووە و راشی گەیاند كە بەدڵنیاییەوە دەڵێم: هیچ بیانوویەك لەبەردەم عێراق نەماوە بۆ ئەوەی بەشە نەنێردراوەكەی تری مووچە بۆ هەرێم نەنێردرێت.
بەڕێوەبەری ژمێركاری بە میدیای پارتی راگەیاندووە چاوەڕێ دەکەین ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ مووچە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: