نرخی نەوت بۆ 87 دۆلار بەرز بوویەوە

(0) / / اقتصادی / نەوت ئابووری کوردستان جیهان وزە


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ  نرخی هەر بەرمیل نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بۆ 87 دۆلار بەرز بوویەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن ئەندامانی ئۆپێک پلاس هیچ بڕیارێکیان دەرنەکردووە لەمەڕ زیادکردنی ڕادەی بەرهەمهێنان و پەرژەوەندی ناردنی نەوت بۆ بازاڕەکان ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات و ئەمەش بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

هەر بەرمیل نەوتی برێنت بە نرخی 1 دۆلار و 59 سێنت بەرزبوونەوە بڕی 87 دۆلار فڕۆشرا و هەر بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە بڕی 1 دۆلار و 82 سێنت بەرزبوونەوە، بە 83.17 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

لێکۆڵەران چاوەڕوان دەکەن کە بە هۆی دابەزینی ناردنی نەوت بۆ بازاڕەکان، خەزنی نەوتی ئەمریکا زۆر کەمتر لە حاڵەتی ئاسایی بەرز بێتەوە و ئەم دۆخەش دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت.

لێکۆڵەران دەڵێن بۆ هەر ئاڵ و گۆڕییەکی نوێ لە بەرنامەی دابەزینی بەرهەمهێنانی ئۆپێکدا، دەبێ چاوەڕوانی کۆبوونەوەی سەرەکی وەزارەتی بین لە سەرەتای مانگی ژۆئەندا، لەو کاتەشدا ئەندامانی ئۆپێک دیسان زۆر ژیرانە کار دەکەن.