کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەبارەی بایکۆتی پارتی هاتە دەنگ

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵبژاردن پارتی بایکۆت


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، هەشت لایەنی سیاسی ناوی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن تۆماركردووە .

ئاماژەی بەوەشکردووە تائێستا پارتی سەردانی نەكردووین بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردن بكات و بایکۆتیان کردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمرۆ دوایین وادەیە بۆ ئەوەی لایەنەکان ناوی کاندیدەکانیان رادەستی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکەن.

تەنها کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامیی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی نیشتمانی ناوی کاندیدەکانیان رادەستی کۆمسیۆن کردووە.

 هاوکات فررهاد ئەسعەد بەرپرسی تۆماری لقی هەولێری کۆمیسیۆن رایگەیاند تاوەکو ئێستا پارتی سەردانی کۆمیسیۆنی نەکردووە بۆ خۆتۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 وتیشی تاوەکو کاتژمێر 12ـی شەو ناوی لیست و هاوپەیمانیێتییەکان وەردەگرن.

کامەران کەریم