کۆمسیۆن تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەمانی و حزب و کاندیدەکان دەستپێکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمیسیون کوردستان هەڵبژاردن پارتی


Apr 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ به‌بێ پارتی، یه‌كێتیی 129ی بۆ ده‌رچوو.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تیروپشك بۆ ژماره‌ی حزب و هاوپه‌یمانێتیی و كاندیده‌ تاكه‌كه‌سییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
یه‌كێتیی له‌ تیروپشكه‌كه‌دا ژماره‌ 129ی بۆ ده‌رچوو.
لیستی به‌ره‌ی گه‌ل كه‌ لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات 169ی بۆ ده‌رچوو.
ره‌وتی هه‌ڵوێست،  عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سەرپەرشتی دەکات ژماره‌ 191ی برد.
ئه‌م تیروپشكه‌ له‌كاتێكدایه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان هێشتا سوره‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی بۆ به‌شدارنه‌بوون له‌ هه‌ڵبژاردن و لیستی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش نه‌كردووه‌.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان  رۆژی 10ـى حوزەیرانى 2024 دیارکرد، بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
کامەران کەریم