کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرادەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه کوردستان


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرادەکرێت.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، ئێستا سەرقاڵی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازارین و دوای پشووەكانی جەژن میزانی مراجعە و لیستی مووچە بۆ بەغداد دەنێرێن و بەپێی ئەو بڕیارەی ئێستا بۆ مووچە كاری لەسەر دەكرێت لە ٢٠ی ئەم مانگەوە حكومەتی عێراق رێكارەكانی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و بەپێی بڕیارەكە لە ٢٠ی نیسان تا وەكو كۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی چوار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی گرنگە مووچە جیابكرێتەوە لە هەموو پابەندییەك و لە كاتی خۆیدا رەوانەبكرێت و پێش دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو پرسە لەگەڵ حكومەتی عێراق چەند جارێك گفتوگۆی لەسەر كراو یەكلاكرابووەتەوە.
کامەران کەریم