بەغدا بۆری نەوتی کەرکووک دەکاتە جێگرەوەی بۆری نەوتی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت کوردستان


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ حکوومەتی عێراق بۆری نەوتی کەرکووک جەیهان دەکاتە جێگرەوەی بۆری نەوتی کوردستان و لەو رێگەیەوە نەوت هەناردە دەکات.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بەغداد داواكارییەكی كوردی رەتكردوەتەوە بۆ پێدانی (6) دۆلار بە كۆمپانیای (روسنەفت)ی روسی لەبەرامبەر تێپەڕبونی هەر بەرمیلێك نەوت بە بۆری نەوتی كوردستاندا.
باسم محەمەد بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز""ی رایگەیاندوە: بەغدا كار لەسەر چاككردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی كەركوك دەكات، كە لەو ڕێیەوە دەتوانێت لە كۆتایی ئەم مانگەدا رۆژانە (350) هەزار بەرمیل نەوت بۆ توركیا رەوانە بكات.
رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە پێشبینی دەكرێت، حكومەتی فیدراڵی داوا لە كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان بكات كە لەهەرێمی كوردستان كاردەكەن، دانوستانی لەگەڵ بكەن بۆ فرۆشتنی نەوتەكەیان لەڕێی ئەو هێڵەی كە لەگەڵ توركیا خستویەتیەوەگەڕ.
هاوکات دوو بەرپرسی نەوتیی حكومەتی عێراق و راوێژكارێكی حكومەت لە بواری وزە، بە "رۆیتەرز"یان راگەیاندووە: بەغداد داواكارییەكی كوردی رەتكردووەتەوە بە پێدانی (6) دۆلار لەبەرامبەر تێپەڕبونی هەر بەرمیلێك نەوت بە كۆمپانیای روسنەفتی روسی، كە خاوەنی بەشێك لە بۆری نەوتەكەیە.

کامەران کەریم