داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە داهات سلێمانی هەڵەبجە


Apr 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ داھاتی نانەوتی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەم ھەفتەیەدا کەمتر لە ملیارێک دینار بووە و بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، لە رۆژانی ٦ تا ١٢ـی نیسان کە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆکردنەوەی داھات تیایدا ھەبووە، داھاتی ئەو سنورە لەو ماوەیەدا ٨٤٩ ملیۆن و ٤٢٢ ھەزار دینار بووە.
بەڵام داھاتی ھەفتەی رابردووی ھەمان سنور ٣١ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و ٥٤٤ ھەزار دیناربووە، بەوپێیەش داھاتی ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە.
کامەران کەریم