ژمارەیەک کاندیدلەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کاندید هەڵبژاردن


Apr 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە نووسراوێکى فەرمى چەند بەربژێرێکى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى دوورخستەوە.
بەپێی نووسراوە فەرمییەکە، بەهۆى نەبوونى مەرجەکانى خۆبەربژێرکردن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق گۆڕانکاریى لە لیستى بەربژێرەکان کرد و چەند بەربژێرێکیشى دوورخستەوە.
لە نووسراوەکەدا گۆڕانکارییەکان بەمجۆرە دیارییکراون:
دوورخستنەوەى پەخشان عەبدولڕەحمان و دانانى ئامینە محەمەدى لەجێگەى.
دوورخستنەوەى ئاواز تۆفیق عەبدولعەزیز و دانانى رەنگین جەبار لە جێگەى.
دوورخستنەوەى سارا نەجمەدین لە لیستى بەرەى گەل و دانانى یاد فیکرەت لەجێگەى.
دوورخستنەوەى كاوار نیعمەت لە لیستی هەڵوێست لە بازنەی دهۆك.
زیادکردنى نەرمین محەمەد ساڵح بۆ لیستی بزووتنەوەی رابیتەی ئیسلامی لە بازنەی هەولێر.
کامەران کەریم