وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

(0) / / کردستان / زازیەڵە کوردستان مووچە هەڵبژاردن جومانە غەلای


Apr 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌پێی خشته‌ی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ 10ی ئایاری 2024 بانگه‌شه‌ی حزب و لیست و كاندیده‌ تاكه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
 
دەشڵێت، ڕۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی 2024 كۆتایی به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌هێنرێت، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌ و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ كۆتاییهاتنی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات، چونكه‌ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندایه‌.
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، تا ئێستاش هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی نییە.
 
کامەران کەریم