چالاکوانێک بۆ زایەڵە: من ئەم ترسەم هەیەجا ئێوە هەر بڵێن ڕەشبینی
(0) /
زایەڵە - عوسمان گوڵپی چالاکوانی مەدەنی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،ئەڵین زۆرێك لەو سجنانەی بڕیاری کۆتاییان لێ دەدرێ و حکوم دەدرێن یان ئامادە دەکرێن بۆ مردن، پێش ئەو وادەیە ئیتر دەسەڵاتی خاوەن زیندان ئەشکەنجەیان لەسەر هەڵدەگرێت و کەمێک ژیانیان خۆشتر دەکات و ڕێگەدەدا یەک دوو ئاواتێکیشی بێتە دی، من ئەترسم ئێمە لەو دۆخەدابین.
وتیشی، دوای ئەم وردە هیوایانەی ئێستا ئیتر ناکۆکی و دۆخێکی دارایی دروستبکرێت هیچ بەدڵی ئێمە نەبێ، خۆپیشاندان بکەین بۆ ئەوەی وەک ئێستامان لێ بێتەوە، چۆن دەساڵە داوا دەکەین مووچە لەوادەی خۆیدا بدرێت و پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە و زەریبە و باج دابەزێت کە زۆر نائابوریانە دانراون، ئەوە باسی سولفەی زەواج و سولفەی خانوبەرە و پیرەژنانە هەر ناکەم، بۆ ئەوەی دۆخمان بچێتە ئەو قۆناغەی کە خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات تیایدا ڕوویاندا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاخر ئەو گرفتە گەورانەی بۆ ژیانی خەڵک دروستکران و ئێستا هەن هیچیان ئەو کاتە نەبوون،هەرچەند هەموو داخوازیەکانی ١٧ شوبات ڕەوابوون و دەسەڵات نەیتوانی بیکاتە وێستگەی بەخۆداچونەوەنوقتە سەری دێڕ.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: