کارکردن لە پڕۆژەی رێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار بەردەوامە/ رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە ٧٥٪
(0) /
زایەڵە ـ کارکردن بەشێوەیەکی چڕو فراوان لەسەرجەم بڕگەکانی پڕۆژەی رێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار بەردەوامە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، لەئێستادا رێژەی ئەنجامدراوی پرۆژەکە زیاتر لە ٧٥٪ی تێپەڕاندوە،و لە دوایین لێدوانیشیدا، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند؛ لەھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکەو ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.پڕۆژەی ڕێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و درێژییەکەی ٤١ کیلۆمەترە، بەتەواوبونی، رێگای کاتژمێرێک و ٢٥ خولەکی نێوان ئەو دو شارە، دەبێتە ٤٠ خولەک و لەئێستاشدا بەشێک لە قۆناغە تەواو بوەکانی رێگاکە خراوەتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.
لەنێو پڕۆژەکەدا ٣٥ پردی تێدایە کە درێژییەکەیان بە چون و هاتن دەگاتە پێنج کیلۆمەترو زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.پرۆژەکە لەرابردودا تەنھا لە ١٥٪ی تەواو کرابو، بەڵام لە ماوەی دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەم رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە ٧٥٪، ھەر لە سۆنگەی خەمخۆری و هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیەو پڕۆژەکانی دیکەی وەزارەت، لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ھەشت جار بەشێوەی مەیدانی سەردانی سنورەکەی کردوەو بەدواداچونی بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان کردوە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: