لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران رەوانەی بەغداد كرا
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغداد كرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست زایەڵە كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی یەكشەممە، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق كرا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیارە دوای وردبینیكردنی لیستەكان تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان رەوانەبكرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: