كاتی ناردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە نەرمین مەعروف کوردستان


Apr 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گەیشتووەتە بەغداد و وردبینی تێدادەكرێت و چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێم بنێرێت.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا بەزایەڵەی  راگەیاند، لە ئێستادا حكومەتی عێراق وردبینی بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان كردووە و چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا وردبینیكردن لە لیستی ناوی مووچەخۆران بەكۆتابهێندرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

وتیشی، بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە تا ئەو كاتەی بە بانكی دەكرێت بەردەوامدەبێت، بەڵام پێویستە حكومەتی هەرێم رێوشوێنەكانی بەبانكیكردنی مووچە دەستپێبكات.

کامەران کەریم