ئێران هەنگاوی بنەڕەتی بۆ زیادکردنی ژمارەی وێستگەکانی کارەبا و توانای بەرهەمهێنانی کارەبای ئەتۆمی ناوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران وێستگەی ئەتۆمی


Apr 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، ئێران هاوتەریب لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان هەنگاوی بنەڕەتی بۆ زیادکردنی ژمارەی وێستگەکانی کارەبا و توانای بەرهەمهێنانی کارەبای ئەتۆمی ناوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی شەهروەند چاپی تاران. محەممەد ئیسلامی سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەتۆمی گوتی، لە ساڵی رابردوودا، ئاهەنگی دەیەمین ساڵی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر بەڕێوەچوو. بە گوێرەی ئامارەکان، لە ماوەی دەیەی رابردوودا، 63 ملیار کیلۆوات کارەبای ئەتۆمی بەرهەم هێنراوە کە 103 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی پاشەکەوت کردووە و وێستگەی بوشێهر توانیویەتی 4 جار تێچووی دروستکردنەکەی خۆی دابین بکات و ئەوەش نیشانەی پێگەیشتنی ئەتۆمی ئەم وڵاتەیە.
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە ئاماژە بە پشکی %11 ی وزەی ئەتۆمی کە لە کارەبای جیهاندا، زیادیکرد: لە بیست و هەشتەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاردرا کە تا ساڵی 2050 توانای بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی جیهانی سێ هێندە زیاد بکرێت و بۆیەش ئێمە ژمارەی وێستگەکانی وزەی ئەتۆمیمان لە وڵاتەکەمان زیاد کردووە.