بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە 2 کەس گیانیان لەدەست دا و 2 کەسی تریش بەسەختی بریندابوون

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتووچۆ ڕەئوف بەگ


Apr 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە 2 کەس گیانیان لەدەست دا و 2 کەسی تریش بەسەختی بریندابوون .
 
نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ ڕایگەیاند،کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (2024/4/26) لەسەر ڕێگای نێوان ( دەربەندیخان - زەڕایەن  ) ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت ڕووی داوە و پاش گەیاندنیان بە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ دەرکەوت دوو هاوڵاتی کەهاوسەری یەکترن گیانیان لەدەست داوە و دوو هاوڵاتی تریش بەسەختی برینداربوون .
 
ئاشکراشکراوە، یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران .
 
کامەران کەریم