تیپی باڵەی قوتابیانی ئێران، پلەی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / وەرزش زایەڵە ئێران


Apr 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی باڵەی نیشتمانی قوتابییانی ئێران بەرانبەر بە تیپی ئاڵمان، سەرکەفت و پلەی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەست هێنا.

پێشبڕکێیە جیهانییەکانی باڵەی تایبەت بە قوتابیان بە ئامادەبوونی 29 تیپ لە شاری (بلگراد)ی سێربێستان بەڕێوەچوو.

تیپی باڵەی قوتابیانی ئێرانی بە ڕاهێنەری ئارەش سادقیان ڕاهێنەری تیپی تەمەن خوار 17 ساڵی وڵاتی ئێران، لە دوایین دیداردا، ڕووبەڕووی تیپی ئەڵمانیا بوویەوە بە ئاکامی 3 بەر 0 یارییەکەیان بردەوە.

تیپی باڵەی قوتابییانی ئێران بە هۆی بردنەوەی 7 یاری پەیتاپەیتا بەرانبەر بە تیپەکانی، ئۆگاندا، ئەڵمانیا، بەلجیک، هولەند، ئیتاڵی و چین تایپە کۆتایی هێنایە کاری خۆی و لەسەر پلەی پاڵەوانێتی جێگیر بوو.

کەژاڵ حەمیدی