ناردنی وەرزشوانانی تیرهاوێژی ئێرانی بۆ موندیالی باکۆ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تیرهاوێژ


May 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ موندیالی تیرهاوێشتن، ڕۆژی چوارشەمە، 12ی مانگی گوڵان لە شاری باکۆی کۆماری ئازەربایجان دەست پێدەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی تیرهاوێشتن، موندیالی تیرهاوێشتن، ئەمڕۆ چوارشەمە 12ی گوڵان لە شاری باکوو دەست پێدەکات و تا 23ی ئەم مانگە درێژەی هەیە.

نوێنەرانی وڵاتی ئێران لە بەشی دەمانچەدا و بە پێکهاتەی هانیە روستەمیان، گوڵنووش سێبقەت ئێلاهی و سەجادی پووحوسەینی و بە ڕاهێنەری موحسێن نەسرتالبی، بەرەبەیانی دوێنێ گەیشتنە ئازەربایجان.

نەجمە خێدمەتی، فاتیمە ئەمینی، شەرمینە چهل ئەمیرانی، پووریا نەورووزیان و ئەمیر موحەمەد نێکونام بە ڕاهێنەری مریەم تالێبی، سبەی پێنجشەمە، 13ی مانگی گوڵان دەگەنە شاری باکوو.


کەژاڵ حەمیدی