ئەندازیارێکی خۆراک وەڵام دەداتەوە: تەنکی پلاستیک گونجاوە بۆ ئاو؟

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئاو لەشکر حەمید


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەشێکی زۆری  ئەو تەنکیە پلاستیکیانەی لە بازاڕ هەیە، بەردەوام بۆنێک لە ئاوەکە دێت بە تایبەت لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەوە ئاوەکە بۆن دەگرێت و پێکهاتەکەی لە پۆلی ئەثیلین و بیث فینۆڵ، چڕکراوی پۆلی ئەثیلینە پێکدێت کە زیانی زۆری  بۆ تەندروستی و جەستەی بەکارهێنەرانی ئاوەکەی دەبێت.

وتیشی: کاتێک پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە لە 25 پلە تێپەڕ ئەکات کە لە هاویندا دەگاتە سەر و 45 پلە لە گەرمی  مادەکان دەست بەتوانەوە دەکەن و لەگەڵ ئاوەکە تێکەڵ دەبن و زیان  بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن .

ئاماژەی بەوەش دا، بۆ نمونە بیث فینۆڵ سیستەمی کوێرە ڕژێنەکان تێک دەکات، وەک پەنکریاس و ئەدڕیناڵ کۆرتێکس , گونەکان وثایرۆیدوپتیوتەریوهێلکەدان ، وە هەروەها ئەبێتە هۆی هەناسە تەنگی ،نەخۆشیەکانی دڵ ، شێرپەنجە ، کێشە لە سیستەمی وەچە خستەنەوە، هەروەهائەوخەزانانەی ئاسن و ژەنگ دەکەن توشی داخوران دەبن و تێکەڵی ئاوەکە دەبن زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت بۆیە باشترین خەزان بۆ هەڵگرتنی ئاو خەزانی ستەین لێس ستیل  ژەنگ ناکات و توشی داخوران نابێت و بۆنی نييە.

کامەران کەریم