تەندروستی گشتی سلێمانی: پێویستە لە کاتی خۆڵبارین و دروست بوونی تۆز و خۆڵ ڕەچاوی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە  بکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی تەندروستی خۆڵ تۆز


May 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی تەندروستی گشتی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  خۆڵبارین  ڕاستەوخۆ کاریگەرەکان بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت وە: هەڵمژینی ئەو هەوایەی بووە بە تەپ و تۆز  بە شێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە و پێویستە  هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەڕێنمایەتەندروستیانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن هۆکارەکانی ئەم خۆڵبارینە لەم ڕووە وە کاریگەری دەبێت.دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و  پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.

وتیشی، هەروەهاکاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و  ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.سەرە ڕای هۆکار و کاریگەرییەکان چەندین ڕێگای خۆپارێزی هەیە کە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی چەند ڕێنمایی  بن لە ماڵەوە. ئەوانیش بریتین لەداخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.دەرگا و پەنجەرە دابخە  ئەگەر بۆ حاڵەتی  زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە. زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن

کامەران کەریم