محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدراڵی کۆبووەوە

(0) / / عراق / زایەڵە كۆمەڵایەتی


Apr 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا باردۆخی گشتی وڵات تاووتوێكراو هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر پاڵپشتیكردنی دامەزراوە دادوەرییەكان و پتەوكردنی مانەوەیان. 
سوودانی رایگەیاند: پێویستە كاری هاوبەش لەنێوان دەسەڵاتە دەستورییەكان بكرێت لەپێناو هەنگاونان بەئاڕاستەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، لەبوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی دارایی و پاراستنی سامانی گشتی و نەهێشتنی ئاستەنگە سیاسی و یاساییەكان لەبەردەم كاروانی گەشەپێدان و پتەوكردنی سەقامگیریی لە وڵاتدا.
کامەران کەریم