بکوژی گەنجەکەی سەیدسادق خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کوشتن تاوان کۆمەڵایەتی


Apr 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتەوە هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرایەوە کە کەسێک بەفیشەک بریندار کراوەو گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەکەیان، دەستبەجێ هێزەکانی بەشی پۆلیسی سەید سادق گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینە بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.
دواتر بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداو بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بکوژەکە دەرکرد.
سەرەنجام بکوژ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردو لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 ڕاگیراوە.
لەلێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار (ب، ع) هۆکاری تاوانەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی.
کامەران کەریم