دیداری دوو تیپی ئەلعەین ـــ ئەلهیلال دواخرایەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرش ئەلهیلال


Apr 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەشی یەکەمی فیناڵی ناوچەی ڕۆژئاوای لیگی پاڵەوانانی ئاسیا یەک ڕۆژ دوا تیپەکانی تۆپی پێ ئەلعەینی ئێمارات و ئەلهیلالی عەرەبستان بریار بوو دوێنی کاتژمێر 8ی شەو بە کاتی تاران و لە چوارچێوەی خولی ڕوێشتن بۆ قۆناخی نیوەدواین لیگی پاڵەوانانی ئاسیای 2023 ــ 2024 لە یاریگای هزاع بن زاید بەڕێوە بچێت.

بەڵام میدیای (ئەبووزەبی ئەلڕیازییە) ڕایگەیاند بە هۆی بارینی لێزمە باران لە ئێمارات، پلەدارەکانی کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا(AFC) بڕیاریان دا ئەو کێبەرکێیە بە ماوەی 24 کات ژمێر دوا بخرێت.

یاری دیکەی ئەو قۆناخە لە نێوان دوو تیپی کوریای باشوور و ژاپۆن بەڕێوەدەچێت کە بڕیار وایە ئەمڕۆ کاتژمێر 13:30 بە کاتی ئێران یارییەکە دەست پێبکات.

کەژاڵ حمیدی