سۆران عومەر: لیژنەیەک لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لە عێراق پێکهێنرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سۆران عومەر گەندەڵی


Apr 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێرق رایگەیاند، لیژنەیەک لەسەر گەورەترین گەندەڵی پێکهێنرا قەبارەی گەندەڵیەکە بە 20 ملیار دۆلار دادەنرێ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی ساڵی 2025 سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند، لیژنەیەک لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لەعێراق پێکهێنرا، ئەم لیژنەیە لە 13 پەرلەمانتار پێکهاتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستمان بەکارکردووە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لەسەر کۆمپانیای گشتی بەندرەکانی عێراق بەتایبەت گرێبەست و داهات و کارەکانیان لەبەندەری فاو.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، گومانی گەندەڵی بەقەبارەی 20 ملیار دۆلار دەکرێت.

بەندەری فاوی گەورە یەکێک لەگەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبیە، دەیەم گەورەترین بەندەرە لەجیهاندا

کامەران کەریم