ساڵیادی دامەزراندنی گرووپی شاخەوانی شەقڵاوە بە بەشداری چەندین گرووپی شاخەوانی بەڕێوەچوو
(0) /
زایەڵە ـــ ڕێوڕەسمی ساڵیانەی دامەزراندنی گرووپی چالاکی شاخەوانی شەقڵاوە بە ئامادە بوونی چەندین گرووپ و دەستەی شاخەوانی ڕۆژی هەینی بەڕێوەچوو.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی سرێشمە: ئەمڕۆ هەینی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٦ گرووپی شاخەوانی سـرێشمە لە ساڵ یادی ٦ ساڵەی دامەزراندنی گرووپی شاخەوانی (شقڵاوە) بەژداری کرد.
ئێمە وەکو تیمی گرووپی شاخەوانی سرێشـمە دەست خۆشیان لێدەکەین و هەروەها بەم بۆنەیەوە پیرۆزبای ساڵ یادی ڕۆژی دامەزراندنی گڕوپەکەیان لێدەکەین هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین هەرلەو بۆنەیە چاومان بەکۆمەلێک گرووپی شاخەوانی خۆشەویست کەوت لەشارەجیاوازەکانی کوردستان لەوانە:
گرووپی شاخەوانی ناوداران
گرووپی شاخەوانی هەریری من
گروپی شاخەوانی پاشای گەورە
گروپی شاخەوانی کۆسار-کۆیە
گرووپی شاخەوانی هەریر
گرووپی شاخەوانی قەڵای هەولێر.
تێبينيێك بنێرە: