هەرێم رۆژێكی ئەم هەفتەیەپشووی فەرمییە

(0) / / کردستان / زایەڵە پشوو کوردستان


Apr 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەپێی رۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژێكی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە و سەرجەم دامودەزگاكان دەگرێتەوە.
 
بەپێی رۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 1ی ئایاری هەموو ساڵێك پشووی فەرمییە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكاران-ەوە و ئەو یادە ئەمساڵ دەكەوێتە رۆژی چوارشەممەوە.
 
جێگەی باسە، لەو ڕۆژەدا لە هەرێمی كوردستان چەندین چالاكی بەڕێوەدەچێت، بەڵام وەك هەمیشە هیچ لەژیانی كرێكاران ناگۆڕێت و كڕێكاران لە هەرێمی كوردستان مافەكانیان بۆ دابین نەكراوەو لەدۆخێكی خراپدا ژیان بەڕێدەكەن.
 
کامەران کەریم