ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی: مانگى پێنج كیشه بۆ مووچه‌ى فهرمامبهرانى هه‌رێم دروست ده‌بێت
(0) /
زایەڵە - د. جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بەزایەڵەی ڕاگه‌یاند، پێشبینى ده‌كه‌م دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ مانگى پێنج كیشه دروست ببێت،چونكه ناكرێت حكومه‌تى عێراق به‌بێ ته‌وتین مووچه بنێرێت و به‌م به‌ره‌ڵاییه مووچه دابه‌ش بكرێت.
وتیشى، ناكرێت به‌غدا دوو موچه بنێرێت، هاوكات داوایى ڕاده‌ست كردنى 900 ملیار دینار له داهاتى هه‌رێم بكات به‌ڵام هه‌رێم داوایى مووچه بكات و ئاماده‌نه‌بێت داهات ڕاده‌ست بكات.
باسى له‌وه‌شكرد، دوو مانگه داوا له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین، زۆر په‌له بكه‌ن، له ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ڵام هه‌رێم سووره له سه‌ر هه‌ژمارى من، بڕیارى به‌غداش ڕوونه كه هه‌ژمارى من حكومى نییه‌و له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم نییه،له‌به‌ر ئهوهپێشبینى ده‌كه‌م دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ مانگى پێنج كیشه دروست ببێت،چونكه ناكرێت حكومه‌تى عێراق به‌بێ ته‌وتین مووچه بنێرێت و به‌م به‌ره‌ڵاییه مووچه دابه‌ش بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو ،پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم له‌م بابه‌ته‌دا په‌له بكات، هه‌ژمارى من یه‌كلایى بكاته‌وه‌و شاندێكى باڵا بچن بۆ به‌غداو نهگهڕیِنهوه تا بڕیارى كۆتایى وه‌رده‌گرن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: