قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ (171) تۆن كاڵاوشمه‌ك له‌ناوده‌بات

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی خۆڵ و خاشاک


Jul 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە شه‌ش مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا رێژەی ئاگادارکردنەوەکان زۆرتر بووە بە بەراورد بە شه‌ش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ئەو ئامارانەی کە تۆمارکراون دەریدەخەن زۆربوونی ژمارەی سەردانەکان بەرێژەی (5%) بۆتە هۆی کەمبوونەوەی سەرپێچییەکان بە رێژەی (1%).
پشتبەست بە ئاماری تۆمارکراو لە هۆبەی ئامار و تەکنەلۆجیای زانیاری دیوانی قایمقامیەتی سلێمانی، لە ماوەی ئەمساڵدا لە بەرواری (2022/1/1) تاوەکو (2022/7/1) لیژنە هاوبەشەکان (43) هه‌زار و (715) سەردانیان بۆ بازارو شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە، ئەم رێژەیەش بە بەراورد بە شه‌ش مانگی کۆتای ساڵی پار زیادیکردووە، لەو شه‌ش مانگەی کۆتای ساڵی رابردوودا (42) هه‌زار و (966) سەردان ئەنجام درابوون بەمەش رێژەی سەردانەکان به‌ رێژه‌ی به‌ (5%) زیادیکردووە.
هەر لەو ئامارە بەراوردکاریەدا، ژمارەی سەرپێچیەکان بەهۆی زیاتر پێدانی رێنمایەکان بە رێژەی (1%) کەمی کردووە، بەجۆرێک  لە شه‌ش مانگی ساڵی پار سێ هه‌زار و (939) حاڵەتی سەرپێچی تۆمار کراوە، به‌ڵام لە شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای  ئەمساڵدا سێ هه‌زار و (687) حاڵەتی سەرپێچی تۆمارکراون و دواین ئامار وردەکاری شه‌ش مانگی کارو چالاکیەکانی دیکەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لەم ساڵدا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کردووە:
 ئاگادارکردنەوە: دو هه‌زار و (456) پسوڵەداخستن: (403) شوێن دادگا: (130) حاڵەت
مەوادی لەناوبراو: (171) تۆن و (786) کیلۆگرام
غەرامە: (181) ملیۆن دینار و (100) هه‌زار دینار.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی چالاکییەکانیان لە پێناو کەمکردنەوەی ژمارەی داخستنەکان و سەرپێچیەکان ئەنجام دەدەن، وە ئامانجیشیان پابەندبوونی سەرجەم شوێنەگشتییەکانە بە یاسا و رێنماییەکانەوە، تاوەکو سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی پارێزراو بێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم